نرخی نەوت زیاتر دابەزی

لڤین:

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٩ی تەمموزی ٢٠٢١ ) نرخی نەوتی برێنت ( 3.61 ) دۆلاری لە بەهای خۆی لە دەستداوەو نرخی بەرمیلێكی بۆ ( 69.68 ) دۆلار دابەزیوەو هەروەها نرخی نەوتی تەكساس ( 3.75 )دۆلاری لە بەهای خۆی لە دەستداوەو نرخی بەرمیلێكی بۆ ( 68.06 )دۆلار دابەزیوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەو دابەزینە دوای ئەوە دێت كە دوێنێ یەكشەممە، وڵاتانی ئۆپیك پڵەس گەیشتنە رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی داهاتوەوە.

هەروەها رۆیتەرز نوسیویەتی، هاوكات لەگەڵ رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لە بەشێكی زۆری وڵاتان ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەرزبۆتەوەو ئەوەش نیگەرانی لەبارەی خواست لەسەر نەوت لەسەر ئاستی جیهان دروست كردوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button