گرفتی غاز لەگەرمیان و بەشێك لە سلیمانی چارەسەرکرا

لڤین:

چوار پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانى عێراق، گرفتی غاز لەگەرمیان و بەشێك لە سلیمانی چارەسەرکرا.

 ژمارەیەک پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق کە پێکهاتوون، غالب محمد عەلی، ئەحمەد حەمە رەشید، سەرکەوت شەمسەدین، رێبوار کەریم مەحمود لە راگەیاند، پاش بەدواداچونمان بۆ کێشەی گرانبونی و کەمبونەوەی غاز لە گەرمیان و هەندێ ناوچەی سلێمانی كە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عیراق برابوو ، توانیمان بگەینە ئەنجامێک و کێشەی ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی غاز چارەسەر بکەین.”

ئاماژەىان بەوەشکردوە،” خۆشیان وەک ژمارەیەک پەرلەمانتار ببینە کەفیل تا بەر لە جەژن دابەشکردنی غازی شلی ماڵان نەوەستێ و گرفتی کەمی غاز دروست نەبێت بە نرخی حكومەت، پاش جەژنیش لەرێگەی حکومەتی خۆجێیی کێشەی کارگەکانی غاز و وەزارەتی نەوتی عێراق چارەسەر دەکەن.”

ئەو پەرلەمانتارانە روونیانکردوەتەوە،” لە ئێستاش هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەنزین بە هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button