بەتۆمەتی دانانی پلان بۆ دزینی بانکی جیهان دوو کەس دەستگیر کرا

لڤین:

پۆلیسی گه‌رمیان، بەتۆمەتی پلان دانان بۆ دزینی بانکی جیهان لەکەلار دووتۆمەتبار دەستگیرکران.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٩ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی پۆلیسی گەرمیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاند،” دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کەپاسەوان بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت .

هەروەها ئاشکرای کردووە،” ئەمشەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی ( ٤٤٤ ) بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button