والی بەغدادی داعش دەستگیركرا

لڤین:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، لە ئۆپراسیۆنێكدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە والی بەغدادی داعش دەستگیربكەن، ویستوویەتی كردەوەی تیرۆریستی لە پایتەختی عێراق ئەنجامبدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کە ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ١٩ی تەمموزی ٢٠٢١ )، بڵاویکردوەتەو، ڕایگەیاندوە،” لە ئۆپراسیۆنێكی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هێزە ئەمنییەكاندا، دوای كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری، توانیویانە والی بەغدادی داعش دەستگیربكەن.”

شانەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە،” والیەكەی داعش دانیناوە بەوەی پێشتر ئەمیری گشتیی ( شام، ڕەققە، سەڵاحەدین و بەغداد ) بووە و چەندین كردەوەی تیرۆرستی دژی هاوڵاتیانی سڤیل و هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەو سەركردەیەی داعش پلانی هێرشكردنە سەر بەغدادی داڕشتبوو، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پێش ئەنجامدانی، شكستیان پێهێنا و دەستگیریانكرد.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button