لە رۆژانی جەژندا کارەبای نیشتیمانی کەم دەکات

لڤین:

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لەرۆژانی جەژندا 14 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبا لە ئەرکدا دەبن.

وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوە پێدانی کارەبا لە رۆژاانی جەژندا کەم دەکات بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کە نزیکەی 16کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button