شارەزور: ٧ کەس لەسەر قاچاخچێتی دەرمان و شوێنەوار دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، حەوت کەس بە تاوانی قاچاخچێتی و دەرمان و شوێنەوار دەستگیرکراون و ڕوبەڕوی یاسایان کردوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە،” له‌ ڕۆژی ( ١٣ )ـی ئەمانگە، هێزه‌كانمان  له‌ گوندی سۆسه‌كانی شاره‌دێی ته‌وێڵه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی  (ب . و . ح) به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌ پێی مادده‌ی ( ٢٤٠/ ی /س ) ده‌ستگیركرد، كه‌ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری له‌ جۆری ( توێتا لاند گرۆزر پیكاب تاك ) پێبووه‌ و ده‌رمانی ته‌ندروستی به‌قاچاخ هه‌ڵگرتبوو،  دوای پشكنین ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ بری (٢٤٧٥٠٠٠ ) دیناری عێراقی و ( ١٢٠٠ ) دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێبووه‌.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە ڕۆژی ( ١٥ )ـی ئەممانگە، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به‌ پێی مادده‌ی ( ٦٣ ی شوێنه‌وار ) دوای گه‌شتنی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ گوندی گریانه‌ توانیان  شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوه‌كانی (ئ . ص . ت) و (م . ت . م) و (م . ع . ع) و (م . ت . ع) و (أ . ت . م) و (ئ . س . ع )  كه‌ سێ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ دانیشتووی  پارێزگای سلێمانین،‌ تۆمه‌تباره‌كان جیهازێكی دۆزه‌ره‌وه‌ی شوێنه‌واریان  پێبووه‌ و له‌ سنوری ئه‌و گونده‌ به‌دوای شوێنه‌واردا گه‌ڕاون بۆیه‌ دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ‌ تۆمه‌تباره‌كان‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button