ئامادەكاری زیاتر دەكەرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵكشانی كۆرۆنا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندوتۆڵكردنەوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی، ئامادەكاری زیاتر دەكەین بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵكشانی كۆرۆنا .

ئەمڕۆ ( یەكشەممە، ١٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ) وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا، ئاشکرای کردووە،” پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئامادەبونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی تەندروستی لە ڕۆژی ( پێنجشەممە، ١٥ / ٧ / ٢٠٢١ )  دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتە ڕوو،” كە بریاریش دراوە بە ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی ڕێنمماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکومی و تایبەت.”

هەروەها، بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ زیادبونی رێژەی ئەو کەسانە دەکات کە پێویستیان بەوەیە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێن، هەروەها کەلوپەلی خۆپارێزی زیاتر دابینکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button