دوو لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستدەکرێت

لڤین:
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بۆ پڕکردنەوەی بۆشای ئەمنی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان،بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکبهێنرێت .
سەربەست لەزیگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش، (مرکز التنسیق المشترک) لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی پێکبهێنرێت، بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەكانی ئامادەكردووە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت.”
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد،” رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە (كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و ڕۆژئاوای موسڵ)، تا دێت کردە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەكەن، هەروەها ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.”
هەروەها سەبارەت بە دوو لیوا ھاوبەشەكەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق، ڕوونیکردەوە،” بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێرو بەغدا ھەیە، بۆئەم مەبەستە لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پرچەككردن و مووچە و پەیكەربەندی) دوو لیواکە دەکرێت، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری کراون، ئامادەمان کردوون.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21