پۆلیسی سلێمانی هەفتەیەک مۆڵەت دەدات بەو کەسانەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان هەیە

لڤین:
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ماوەی هەفتەیەی راگەیاند بۆ ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلی جامڕەش، ئۆتۆمبێلی ژمارە بێ سەرەتا لێدەخوڕن و چەکی مۆڵەت پیدراویان هەیە.
سەرکەوت ئەحمەد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە ئۆتۆمبێلی جامڕەش، ئۆتۆمبێلی ژمارە بێ سەرەتا لێدەخوڕن و رێگەپێدانی هەڵگرتنی چەک یان هەیە و لەلایەن کەس و لایەنەکانەوە بۆیان کراوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: لە 18ـی ئەم مانگە تا 24ـی مانگ مۆڵەت بەو کەسانە دەدرێت، دواتر ئەگەر بیانبینن لەسەر شەقامەکان، کەسەکان بەپێی یاسا رووبەڕووی دادگە دەکەینەوە.