شارەوانی هەولێر 26 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانی تەرخان دەکات

لڤین:

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر 26 شوێن لە شارەکە تەرخان دەكات بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و داوا دەکات هاوڵاتیان پابەندبن بەو شوێنانەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر رێنماییەکانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت: بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر لە کاتی قوربانی کردن لە رۆژانی جەژنی قوربان لە رێگای تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی، هەستاوە بە تەرخانکردنی(26) شوێن لە شاری هەولێر، بۆ فرێدانی پاشماوەی ئاژەلی قوربانی.

شارەوانی هەولێر داوای لە هاوڵاتیان کردووە پابەندبن بە فرێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانی قوربانی لەو شوێنانە داواسی کردووە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی بە ژمارەی(٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)”.

ئەو شوێنانەی کە پاشماوەی قوربانیەکانی لێ فرێدەدەن لە سنوری سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بریتین لەمانەی خوارەوە:

سنوری شارەوانی یەک
١- کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی ٣٠مەتری، نەقلیاتی کۆن
٢- ناو بازار / پشت شارەوانی یەک / لەگەل دیواری گۆرستان
٣- گەرەکی تەیراوە / نزیک مزگەوتی حاجی عبدالله
٤- شەقامی ٣٠ مەتری / ژێر پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٥٨٢٥٥١ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

سنوری شارەوانی دوو
١- کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین
٢- گەرەکی کانی / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نجم الدین
٣- گەرەکی شۆرش / پشت یانەی وەرزشی بروسک
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٨٨٦٩٤٤٩ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

سنوری شارەوانی سێ
١- کەمپی کۆمپانیای باغی پرگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە
٢- گەرەکی بەستە پیازە / نزیک گۆرستانی بەستە پیازە
٣- شەقامی کۆرنیش / پشت گۆرستانی شێخ احمد
٤- شەقامی ١٠٠ مەتری / بەرامبەر فاملی تەنیشت بەندیخانەی ناو جەوانان
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٤٨٧٠٦٠ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

سنوری شارەوانی چوار
١- کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەرەکی کارێزان
٢- کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەرەکی کارێزان
٣- شەقامی کۆرنیش / نزیک شەقامی کۆیە
٤- شەقامی کۆرنیش / نزیک شەقامی بنەسلاوە
٥- گەرەکی مامۆستایان / شەقامی ٢٠مەتری نێوان گەرەکی مامۆستایان و خانووی ئەمین عامەکان
٦- گەرەکی ٥حسارۆک / نزیک شوقەکانی نەورۆز ستی
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٤٥٢٣٩٧٩ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

سنوری شارەوانی پێنج
١- کەمپی کۆمپانیای زوگ/ شەقامی مخمور
٢- شەقامی کۆنی کەرکوک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل
٣- شەقامی ١٢ مەتری نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد
٤- شەقامی مخمور نزیک قوتابخانەی (خدر سوارە)
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٤٤٦٣٠٢٧ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)

سنوری شارەوانی شەش
١- مەیدانی ئاژەلان
٢- گەرەکی کوردستان / نزیک بازاری سیم
٣- گەرەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە
٤- گەرەکی نەورۆز ستی / نزیک نوسینگەکانی خانووبەرە
٥- گەرەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە
ژمارەی مۆبایل (٠٧٥٠٣٥١٠٧١٠ / ٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠)



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button