ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆدەبێتەوە

لڤین:

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس بۆ ڕێککەوتن لەبارەی زیادکردنی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو کۆببنەوە.

گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت کە ئەندامن لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس، وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆببنەوە، لەبارەی هەڵگرتنی بەشێکی دیکەی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

هەرچەندە بەهۆی ناکۆکی نێوان ئیمارات و سعودیە کۆبونەوەکە ئامانجی خۆی نەپێکا، بەڵام رێکخراوەکە مەبەستیەتی بڕی بەرهەمی وڵاتان ٤٠٠ هەزار بەرمیل بەرز بکرێتەوە، ئێستا کە ناکۆکی نێوان سعوودیە و ئیماراتا کەم بووەتەوە جارێکی دیکە کۆبونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

هاوکات ئەمڕۆ پێش كۆبوونەوەكەی ئۆپیك پڵەس نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 73.59 دۆلار، نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71.81 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button