کرێکارێک لەکاتى کارکردندا گیانی لەدەستدا

لڤین:

پۆلیسى گەرمیان، کرێکارێکى تەمەن ( ٥١ ) ساڵ لەکاتى کارکردندا گیانی لەدەستدا.

عەلى جەمال قدورى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ ( شەممە، ١٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بە میدیاکانی رایگەیاند،” ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ( صاڵح ئاغا )ـی سەربەناحییەی ( قۆرەتوو ) کرێکارێک بەناوی ( حسن حسین علی ) لەدایکبووی ( ١٩٧٠ ) دانیشتووی گوندی ( باریکە ) لەکاتی کارکردندا لەکۆگایەک، خۆڵ دەکەوێت بەسەریداو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.”

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکرایشی کردووە،” بەوتەی شایەت حاڵەکان بەڕافیعە خۆڵیان گواستۆتەوە و فەردەیەک خۆڵ لە رافیعەکە بەربۆتەوەو کەوتوە بەسەریدا و گیانیلەدەستداوە.”

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،” لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە  خاوەنی کۆگاکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ( ٤١١ ) بەندکراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button