هەرێمی کوردستان لە ساتەوەختی قەیرانەکاندا کوا ڕۆڵی کابینەکەی بایدن؟

دابەشکارییە حیزبییەکان نەک تەنیا لە نێوان هێزە سیاسییەکان  بە ڵکو لە ناو خێزانە حوکمڕانەکانی کوردستانی عێراقیشدا نوێ نیە،  یەکێک لەو هۆکارانەی  کە کوردی عێراق لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی دا شکستی هێناوە ئەوەیە کە هێزە بیانییەکان بە ئاسانی ئیستغلالی دەکەن هەتا بەشێک دەبن لەو دابەشکاریانە.

من سەرەتای ئەم هەفتەیە لەم لاپەڕە دیجیتاڵیانەدا لەسەر ئەو کودەتا بەردەوامەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەزگای پاراستن و هەواڵگرییەکەی نووسیم . بەکورتی ، بافل تاڵەبانی کوڕی  سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی جەلال تاڵەبانی، دژی لاهور تاڵەبانی ئامۆزای خۆی جوڵایەوە کە لەگەڵی هاوسەرۆکە.

ئەم شەڕە سیاسیە کۆتایی نەهاتووە و بە کورتی بافڵ تاڵەبانی بانگەشەی باڵادەستی خۆی دەکات و لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵاتیەکانی خۆیەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەنها خۆی سەرۆکی یەکێتیە، هیچ باکی نییە کە یەکێتی بە پێی یاسا و پەیڕەوی خۆی ئەم بابەتەی قبوڵە یاخود نا، قوباد تاڵەبانی برای بافڵ تاڵەبانی هاوکات بەئاشکرا فەرمانی هەڵکوتانە سەر میدیای سەربەخۆکان و میدیاکانی سەر بە  لاهور تاڵەبانی دەرکرد و، هێزەکانی بافلیش ڕۆژنامەنووسان دەستگیردەکەن، وا دیارە برایانی تاڵەبانی بە نیازی ئەوەن یەکێک لە ئازادترین ژینگەی میدیا لە عێراقدا قۆرغ  بکەن.

هەندێک لە چاودێرانی کورد دەڵێن زۆر خوێندنەوە بۆ ڕووداوەکان دەکەن دەڵێن ، بەرپرسانی دەرەکی و دەزگا هەواڵگرییەکان بە نهێنی پێشوەخت هەڕەشە یان هۆشدارییان لەسەر ئەو پیلانگێڕییە داوە . تورکیا و ئێران هه ردوو کیان  هەوڵی لاوازکردنی ئەو کەسە دەدەن کە پێشتر بەرهەڵستی کردوون بە هۆکاری جیاواز.

کێشەکانی تورکیا و لاهور تاڵەبانی بە باشی دەزانرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی بازرگانی و دیبلۆماسی توندی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.

مەسرور ئەوەی دەیەوێت دەیکات بەڵام لاهور نەخێر، ڕوونتر، کاتێک ئەمریکا ویستی لەگەڵ کوردانی سوریا و بەتایبەت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەماهەنگی بکات لاهور یارمەتی واشنتۆنی دا بە شێوەیەک ئەردۆغانی توڕەکرد(ئەردۆغان نەیتوانی چاو پۆشی لێبکات).

کێشەکانی لاهور لەگەڵ ئێراندا تۆزێک ئاڵۆزترە، بە دڵنیایی لاهور کەسێکە ئامادەی گفتوگۆ و راوێژە، هەمیشە وەک هەردوو سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح.

لاهور بە پیاوی ئێران ناسراوە چونکە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان لەگەڵ سوپای ئێران لەسەر سنورەکان  سازشی کردووە بۆ کەم کردنەوەی مەترسیەکان و  لاهور ئەوەی کە پێێ باش بووە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە، هەرچەندە هەندێک جار ئەم سازشانە واشنتۆنی توڕە کردووە  و هەندێک جاریش هەوڵی باشترکردنیان داوە.

ئەوەی هانی ئێران دەدات، بە دیاریکراویش، پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی، لە ڕق نیە بۆ لاهور، بەڵکو پێیان وایە دەتوانن پافڵ باشتر کۆنترۆڵ بکەن. زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر، بافل لە پڕێکدا عێراقی بەرەو لەندەن بەجێهێشت. ئەمە سەیر بوو لەوکاتەی جەلال تاڵەبانی نەخۆش بووە و بافل زیاترلە قوباد  لێپرسراوی دۆسیەی ئەمنی بووە، چیرۆکە درامیەکەی پشت ئەمەش ئەوەیە کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا پێی وایە کە پاڤڵ زانیاری سەبارەت بە بەڵێندەرانی ئەمریکی داوە بە دەزگای هەواڵگری ئێرانی و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەڵبژاردنێکی قورس بخەنە بەردەم جەلال تاڵەبانی: یان کوڕە گەورەکەی نەفی دەکرێت یاخود بافڵ ڕوبەڕووی توڕەیی ئەمریکیەکان ببێتەوە، ئەمانە چەند ساڵێک پێش گەڕانەوەی بافڵە بۆ کوردستان.

ئایا بافڵ فێر بووە ئەو باڵانسە بپارێزێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا؟ بێگومان نەخێر.

بەڕێوەبەری تازەی دەزگای زانیاری یەکێتی سەلمان ئەمین ناسراو بە ئەژی ئەمین، پێشتر یارمەتیدەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بیرمەندی ئەنسار و ئیسلام بووە لە بەرامبەر دەرکردنی لێبوردن بۆی خۆی تەسلیمی یەکێتی کردووە.

ئەژی ئەمین مەشقی لەناو دەزگای ئەمنی ئێراندا ئەنجام داوە و باوکی کەسایەتیەکی گرنگی ئیسلامیە لە ناو ئێراندا.

سەرۆکی نوێی دژەتیرۆر وەهاب هەڵەبجەیی لە بزوتنەوەی ئیسلامیدا و وەک بەرپرسی ئاسایشی ئەو بزوتنەوەیە خزمەتی کردووە ، بافل یەکسەر ئەمین و هەڵەبجەیی دەستنیشان کرد و ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران پێیان وایە دەتوانن لەگەڵ بافل کار بکەن بۆ دامەزراندنی هێڵی سەرەکی نوێ لە پەیوەندیەکان لەسەر حسابی ئەمریکا. تا ئێستا وا دەردەکەوێت ڕاست بێت، وا دەردەکەوێت کە بافڵ ئەولەویەت دەدات بە دەسەڵاتی کەسی و بێگوێدانە هیچ  مەبدەء و هەستکردن بە دەرەنجامەکان و کاریگەریە هەرێمیەکانی.

وەک ئەوەی دیارە بافڵ ئامادەبووە کە باجی ئەو شتانە بدات و بەڵام لاهور ئامادە نەبووە بەرپرسانی دژ بە ڕۆژئاواو ومەشقپێکراو لە ئیڕان لە هەستیاترین شوێنی ئەمنی دابنێت.

بەشێکی زۆر لە ئەمریکییەکان کوردستان وەک شوێنێکی ئارام تەماشا دەکەن کە بەرهەمهێنانی تێدا بکەن، پێچەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کە میلیشیاکان توندوتیژی تێدا بەرهەم دەهێنن.

ئێستا ئەمریکا دەبێت بۆ یەکەمجار لە دوای ٢٠٠٣ ەوە بزانێت چۆن لە کوردستانی عێراق بە بێ دۆستێکی راستەقینە مامەڵە دەکات.

بە زمانێکی سادە، بیل برێنز بەڕێوەبەری ناوەندی دەزگای هەواڵگری، ملی جیک سالیوان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لەو خەوە قوڵەیان بە ئاگا بێنەوە کە بەرپرسانی باڵای هەواڵگری و ئەمنیەتی سلێمانی لەلایەن بەرپرسانی تارانەوە دیاریی بکرێن.


مایکڵ رۆبن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button