لەبارەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیەوە بڕیاری نوێ درا

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم چوار بڕیاری لەبارەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ( ١٢ )ـی ئامادەیی ڕاگەیاند لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی تەندروست و ئارام و باش بەڕێوەچوونی پرۆسەکەیە.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ ( ١٥ / ٧ / ٢٠٢١ ) دەرچووە و واژۆی ئالان حمه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتوه‌،” به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و ئارام و باش به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه‌ بڕیاردرا، له‌هه‌مو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارێتی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، سه‌ردان و سه‌ركردنه‌وه‌ی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان رێگه‌پێدراو نیه‌.”

لە خاڵێکی تردا هاتووە،” سه‌رپه‌رشتیاران ده‌توانن سه‌ردانی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایانی چاودێر، رێگایان پێنادرێت مۆبایل ببه‌نه‌ ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌توانن مۆبایله‌كانیان له‌ئیداره‌ی ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان دابنێن.”

هەروەها ئاماژە بەوەیشداروە،”  رێگه‌ نادرێت میدیاكان هیچ جۆره‌ روماڵێكی میدیایی له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نها ده‌توانن لێدوانی میدیایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان وره‌بگرن له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button