وادەی لێدانی لۆگۆی تەكسی درێژ ناکرێتەوە

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ئێستادا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی.

دیلان رواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندوە،” سەبارەت بە بڕیاردان لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆی تەكسی، بریار وایە لەدوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بە پێی یاسا و رێنماییەكان بریاری گونجاو دەدرێت بۆ ئەم پرسە.”

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشکرایشی کردووە،” لە ئێستادا پێویستە شوفێرانی تاكسی كات بەفیڕۆ نەدەن و سەردانی بنكەكانی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی بكەن بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان، چونكە هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button