وادەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرا

لڤین:
لێپرسراوێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٢٦ ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی دەکات لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق .
ئەوەش دوای سەردانی برێت مەکگۆرک رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هات بۆ عێراق کە لەگەڵ مستەفا کازمیدا یەکەم کۆبونەوەی ئەنجامدا.
لەدوای دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوە دووەم جارە کازمی سەردانی واشنتۆن بکات.
بە گوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دۆسیەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بنیاتنانی وێستگەی کارەبا و ڕاھێنان بە ھێزە عێراقییەکان و بواری تەندروستی و فێرکردن بابەتی سەرەکی سەردانەکە دەبێت.