بەهۆی مەلەکردنەوە گەنجێک خنکا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ، تەرمی گەنجێکی بەڕەگەز عەرەب کە لەئاودا خنکاوە و دوو برینداری دیکەش کە یەکێکیان شوێنی چەقۆ بەجەستەیەوە هەیە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ،لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ ( هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” کەمێک پێش ئێستا تەرمێک  گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە گەنجێکی بەڕەگەز عەرەبە و تەمەن (١٩) ساڵە کە بە وتەی کەسوکارەکەی لەکاتی مەلەکردندا لەئاوی باسەڕە خنکاوە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی یەکەی فریاکەوتنی خێرا ( ١٢٢ ) ڕەوانەی پزیشکی داد ( طب عدلی ) دەکرێت لە سلێمانی.”

تەندروستی چەمچەماڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو،” لەلایەکی ترەوە هەر ئەمشەو لە دوو ڕووداوی تردا دوو بریندار کە پیاوێکی تەمەن ( ٣٧ ) ساڵە شوێنی چەقۆ بەجەستەیەوەیە و مناڵێکی تەمەن ( ٤ ) ساڵیش کە ئۆتۆمبێل لێیداوە گەیەنرایە سەنتەرەکەمان.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button