تەندروستی هەڵەبجە سەبارەت بە وەرگرتنی پێکوتی فایزەر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ئەمڕۆ ( هەینی، ١٦ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەبارەت بە وەرگرتنی پێکوتی فایزەر داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات سەردانی نەخۆشخانە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پێکوتەکە.

دەقی ئاگاداریەکە:

ئاگاداریەک بۆ ھاوڵاتیانی بەڕێز

بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستا پێکوتەی فایزەر(Pfizer)ی ئەمریکی لە بەشی کوتانی نەخۆشخانەی مناڵبون و مناڵانی ھەڵەبجە بەردەستە.

داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین لە بەیانی ڕۆژی شەممە و یەک شەممە سەرەڕای پشوی فەرمی کارمەندانی بەشی کوتانی نەخۆشخانەکە لە خزمەت ھاوڵاتیاندا دەبن.

ڕووبكەنە نەخۆشخانەی ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی پێكوتەی فایزەر كە بڕێكی كەم بەردەستە

ھەروەھا ھەردوو جۆری پێکوتەی سینۆفارم ( sinopharm) و ئەسترازینکا ( AstraZeneca) لە ئێستادا لە بەردەستن، ھەندێک لە ھاوڵاتیان کە ژەمی یەکەمیان وەرگرتوە لە ئێستادا پێویست دەکات بێن بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی پێکوتەی ئەسترازینکا بۆ ئەوەی سودی تەواوەتی لەو پێکوتەیە وەربگرن .

تێبینی/ ڕۆژی شەممە و یەکشەمە ھەرچەندە پشوی فەرمیە بەلام بەشی کوتانی نەخۆشخانەکە لە خزمەت ھاوڵاتیان دەبن ، لە بەر خواستی زۆر لە سەر پێکوتەی فایزەری ئەمریکی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی ھەڵەبجە

ھەینی

١٦-٧-٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button