لە بارەی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل روونکردنەوە دەدرێت

لڤین:
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێم و توركیا لەڕێگەی دەروازەكەیانەوە ئاساییەو دروستبونی سەرەش بۆ گەشتیاران بەهۆی قەرەباڵغییەوە بووە.
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە “خەڵکی بەڕێزی خۆمان ئاگاداردەکەین کە ھاتن و چون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشوی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەمەبەستی گەشتیاری ڕو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەم چەندەش بۆتە هۆی دروستبونی قەرەباڵغییەکی زۆر (ترافیک)و تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بۆ دەربازکردن و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە.”
دەقی راگەیەندراوەكە…
راگەیەندراوێک لە وتەبێژی کومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە
خەڵکی بەڕێزی خۆمان ئاگاداردەکەین کە ھاتن و چون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە، بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشوی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەمەبەستی گەشتیاری ڕو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەم چەندەش بۆتە هۆی دروستبونی قەرەباڵغییەکی زۆر (ترافیک)و تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بۆ دەربازکردن و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە، بەڵام لە ئێستادا لە دوای ھەماھەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بوە. تەنھا لەبەر ئەم ھۆکارانە لە سنوری نێوان ئێمەو وڵاتی تورکیادا نوبە (سەرە) بۆ گەشتیاران دروست ببو.
کامی کەمال
وتەبێژی کومەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل
16/7/2021