مایكڵ رۆبن: پێویستە ئەمریكا چاوپێداخشانەوە بكات بە مانەوەی پەكەكە لە لیستی تیرۆردا

مایكڵ رۆبن داوا دەكات ئەمریكا بەشێوەیەكی یەكسان مامەڵە لەگەڵ پارتی و پەكەكە بكات و چاو بخشێنێتەوە بە مانەوەی پەكەكە لە لیستی تیرۆری ئەمریكادا و رونشیدەكاتەوە پارتی لە هەرێمی كوردستان شەعیەتی جەماوەری لەدەستداوە.

مایكڵ ڕوبن توێژەری ئەمریكی، لە نوێترین وتاریدا باسی لە رێكەوتنی 9 ی تشرینی یەكەمی 2020 لە نێوان حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال كردووە و هۆكاری پشتیوانی ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكانی لەو رێكەوتنە شیكردووەتەوە و دەڵێت: پێویستیی ئەو مامەڵەیە و هۆكاری ئەوەی كە وەزارەتی دەرەوە و نەتەوە یەكگرتووەكان هەردووكیان پشتگیرییان لە رێكەوتنەكە كرد، كەمتر پەیوەندی بە دۆخی شەنگالەوە هەبوو وەك ناوچەی جێناكۆك لە نێوان حكومەتەكانی بەغداد و هەولێر و زیاتر بۆ خواستی داخستنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بوو.

ئەو بەبیری هێناوەتەوە كە لە ساڵی 1997 ئەمریكا بۆ پشتگیری لە فرۆشتنی چەك بە توركیا پەكەكەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، تا ئێٍستاش هۆكاری چاونەخشاندنەوەی ئەمریكا بە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی پەكەكە بۆ بەرژەوەندیەكانی لەگەڵ توركیا و كاریگەری لۆبی ئەو وڵاتەیە، ئەوە سەرەڕای لۆبی كاركردنی پێكەوەیی پەكەكە و ئەمریكا لە باكوری سوریا.

ئەو هۆشداری داوە لەوەی كە ئامانجی ئەمریكا بۆ ریشەكێشكردنی پەكەكە لە شەنگال سەرناگرێت لەو بارەیەوە دەشڵێت “پەكەكە ڕەگی لە هەرێمەكەدا داكوتا چونكە زۆربەی ئێزدیەكان پێیان وابوو پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسعود بارزانی خیانەتی لە ئێزدیەكانی هەرێم كردووە بە بەرامبەر بە دەوڵەتی ئیسلامی”.

رۆبن لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاندووە “مەسەلەكە تەنیا شەنگال نییە ڕەنگە هەولێر پایتەختی كوردستانی عێراق بێت، ماڵی كونسوڵخانەی ئەمریكا بێت و شارێك بێت كە بنەماڵەی بارزانی زاڵبن، بەڵام تا دێ مەفهومی سەقامگیری زیاتر دەلەرزێت، خەڵكی ناوچەكە- تەنانەت ئەندامانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان تا دێت زیاتر نەفرەت لە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران دەكەن بەهۆی بێ دەسەڵاتی و گەندەڵی”.

توێژەرە ئەمریكیەكە دەشڵێت، لەئێستادا ئاڵۆزییەكانی نێوان مەسرور و نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای زیاتر پەرەی سەندووە، بۆ ئەوەش نمونەی دانپێدانانی ئەندامێكی دەزگای پاراستن دەهێنێتەوە كە زۆر “تاوان” داپۆشراوە كە لە یەكێكیاندا ناوی نیهاد بارزانی دەهێنێت، مەسعود بارزانی و خێزانەكەی بەراورد كردووە بە سەدام حسێن و كوڕەكانی و دەڵێت “كوردی ناوخۆ بە زۆر بارگرانیەوە سەیری بێ یاسایی بنەماڵەی بارزانی دەكەن بە هەمان شێوە كە كاتی خۆی عێراقییەكان سەیری سەدام حوسێن و كوڕەكانی عودەی و قوسەییان كرد”.

ئەو سەردانی جار جارەی كونسوڵگەری ئەمریكا بە شەرعیەتی مانەوەی پارتی دەزانێت لەلایەن پارتیەوە، بەڵام پێیوایە شەرعیەتی خۆیان لەناو خەڵكەوە لە دەستدەدەن و راشیگەیاند: پەكەكە دەتوانێت وێنەی پاك بپارێزێت، چونكە ڕێبەرایەتییەكەی نە خێزاندار و نە لەمامەڵەی بازرگانیدا بەشدارە بێگومان وەك چۆن پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامە لە درێژەدان بە خۆداماڵینی شەرعییەتی جەماوەری. غیابی هیچ كام لەحزبە ئۆپۆزسیۆنە گونجاوەكانی تر كە بەهەمان داینەمۆی خێزانەوە دانەنرێ، بەدەر نییە لەو ئەگەرەی كە دواجار پەكەكە بتوانێت دەست بگرێت بەسەر هەولێردا .

مایكڵ بەبیری هێناوەتەوە كە ساڵانێك وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ ئەو پارتانەی باكوری سوریا مامەڵەی دەكرد كە لە دەرەوەی باوەڕی پەكەكە بوون، بەڵام بەهۆكارێكی سادە شكستی هێنا و دواتر گەڕایەوە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەو لایەنانەی لەگەڵ پەكەكە نزیك بوون.

ئەو باسی لەوەش كردووە بۆ توركیا و ئێران ئاسانە باوەڕ بە خەڵكی خۆیان بهێنن كە پەكەكە تیرۆریستە، بەڵام گەشەی پەكەكە لە سوریا و باكوری عێراق بە مەترسی بۆسەر خۆیان دەزانن.

ئەو توێژەرە كە بە نەیاری توركیا و دۆستی پەكەكە ناسراوە دەشڵێت: بۆ زۆربەی كورد ئەو گرووپە (پەكەكە) تاكە ئەلتەرناتیڤی گونجاوی سیاسییە كە بە تێوەنەگلان لە گەندەڵییەوە پێوانەی دەكرێت ئەوەش بەو مانایە نیە كە پەكەكە كەموكورتی سیاسی و دیموكراسیان نیە.

ئەو داوای گۆڕینی مامەڵەی ئەمریكا لەگەڵ پەكەكە دەكات و پێشیوایە: مانای ئەوە نییە ئەمریكا دەبێت ڕابردووی پەكەكە پەسەند بكات دیپلۆماتە ئەمریكییەكان دەتوانن بەردەوام بن لەكۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن نوسینگەكانی بارزانی (مەبەست پارتەكانی رۆژئاوای كوردستانە)، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنەكانی پەكەكەشدا كۆببنەوە.

ئەو لە بەشی كۆتایی وتارەكەیدا دەشڵێت: لەسەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێویستە لەگەڵ پەكەكە و پارتی یەكسان مامەڵە بكات، لەگەڵ ئەوەشدا كاتی ئەوە دێت كە ئەمریكا دەست هەڵگرێت لەداڕشتنی سیاسەتی كوردی خۆی لەڕێگەی توركیا یان بنەماڵەیەكی حوكمڕانەوە، پێویستە لەگەڵ ئەو گروپانە كار بكات كە شەرعیەتی جەماوەریان هەیە وەك پەكەكە و یەكێتی، بە پێویستیشی بینیوە پێداچوونەوە بكرێت بە مانەوەی پەكەكە لە لیستی تیرۆری ئەمریكادا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button