ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەڵمانیا بەرزبوەوە

لڤین:

تائێستا 81 کەس لە ئەڵمانیا و 11 کەس لە بەلجیکا بەهۆی دروستبونی لافاو  تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە لافاوەکەی ئەڵمانیا و بەلجیکا  تائێستا بوەتە هۆی مردنی 81 کەس لە ئەڵمانیا و 11 کەس لە بەلجیکا 1000 کەسیش لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنن.

ئەو لافاوە کە لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ دروستبووە، بەشیک ناوچەکانی رۆژئاوای ئەڵمانیای گرتوەتەوە، ئارمین لاشێت، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی نۆرت راین ڤێستفالن رایگەیاند “تائێستا دیمەنێكی رونمان بۆ بارودۆخەکە لەبەرچاو نییە و نازانین بە تەواوەتی ژمارەی قوربانییان چەندە. چەندین کەس بونەتە قوربانی ئەم کارەساتە”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button