ئەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیەى لەمزگەوتێکى شارى هەولێر سوتا گیانى لەدەستدا

لڤین:

ئەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیەى لە مزگەوتى بارۆ لە هەولێر سوتا لە چەند رۆژى ڕابردوو، ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

مامۆستا عەبدولڕەحمان، مامۆستاى ئاینى مزگەوتی بارۆ لە هەولێر ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٥ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە “ئەو برا بەنگلادیشەی لەمزگەوتی (حاجی بارۆ) سوتا بوو ئەمڕۆ وەفاتی کرد”.

ئەمە لە کاتێکدا لە ڕۆژى (١٠ ـى تەموز لە مزگەوتى حاجى بارۆى شارى هەولێر ئاگرێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە سێ کەس سوتان یەکێکیان خزمەتکارى مزگەوتەکەیە بە ڕەگەز بەنگلادیشیە و ئەمڕۆ گیانى لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button