پارتی: ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردن دەست پیکردووە

لڤین:

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، پارتیی خەریکی ئامادەکارییە و لە ئێستا خەریکی دانانی بریکارەکانە. بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

خەسرۆ گۆران، بە ماڵپەڕیی فەرمی پارتی راگەیاند “خەریکی ئامادەکاری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقین و، لە ئێستاشدا خەریکی دانانی بریکارەکانین”.

ئەو وتیشی: بۆ ئەمجارە بازنەکان بچووک بوونەتەوە و بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە  پارێزگاکان جارێ بەفەرمی دەستی پێنەکردووە، بۆ نموونە ناتوانی وێنە لەهەموو جێگەیەک هەڵبواسی، ئێستا هەولێر دوو بازنەیە و بازنەی رۆژئاوا و بازنەی رۆژهەڵات، ئەمانە جیاوازن و ناتوانن دەنگ بەیەکتر بدەن.

ئەو فرە بازنەیی لە هەڵبژاردنەکاندا  بە هۆکاری ئەوەی دەزانێت کە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک جاران بەرفراوان نەبێت.

هاوکات، کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق 3هەزار و 244 کاندیدی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان پەسەند کرد و، 276 حیزب و 44 هاوپەیمانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button