وەزیری تەندروستی یەکەم توشبووی دەلتا کۆرۆنای لە هەرێم ئاشکراکرد

لڤین:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای جۆری دەلتا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی تەندروستیی پارێزگاکان لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە لەهەولێر کۆبووەوە.
دوای كۆبونهوهكه سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوون دەکەین و توانرا یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای جۆری دەلتا تۆماربکەین.
وتیشی، لەسەر ئاستی عێراق تەنیا لە هەرێمی کوردستان کیتی پشکنینی کۆرۆنا دەلتا هەیە و دەتوانین ئەو پشکنینە ئەنجام بدەین.
لەبارەی مەترسییەکانی دەلتا کۆرۆنا وەزیری تەندروستی رایگەیاند، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو جۆرە ئەوەیە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و مەترسی زیاترە.
وەزیری تەندروستی داواشیكرد لهسهر ئاستی تاكهكهسی خۆپارێزی بكرێت و نیگهرانیشی پیشاندا له جێبهجێنهكردنی رێكاره تهندروستییهكان.