چالاکێکی سیاسیی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی کوژرا

لڤین:

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن چەند چەکدرێکی نەناسراوەوە بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا.

ڕیکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند “چالاکێکی سیاسیی کورد کە ١٠ ساڵە وەک پەنابەر لە هەرێمی کوردستانە، لە لایەن چەند چەکدرێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا”.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە چالاکێکی سیاسیی خەڵکی سنە بە ناوی “بێهرووز رەحیمی” ناسراو بە ڕێبین، کە تەمەنی ٤٩ ساڵ بووە، لە شوێنی کارەکەی لە سنوری گوندی ژاڵەی نزیک لە شاری سلێمانی، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە چالاکە سیاسییەکە پاسەوانی کۆگایەک بووە و “لە لایەن سەرنشینانی ئوتۆمبێلێکی BMWی ڕەش بە دەمانچەیەک کە بێدەنگکەری لەسەر بووە، لە پشتەسەریەوە تەقەی لێ کراوە و لە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە”.

ڕێبین یەکێک لە ئەندامانی چالاکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بووە و دە ساڵ لەمەوبەر وەک پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستان سەرەتا لە قەڵادزێ نیشتەجێ بووە و چەند ساڵێکیشە هاتوەتە سلێمانی.

هەر لەسەر ئەو ڕووداوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە ماڵپەڕی “ناس کورد”ی ڕاگەیاندووە، “ئەو کوژارەوە هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە پیشەی پاسەوان بووە لە یەکێک لە گەنجینەکانی هوانە، ڕۆژی چوارشەممە تەقەی لێ دەکرێت و فیشەکێکی بەر دەکەوێت هەر بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدات”.

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە کە “دوای تەواو بوونی مەراسیمی پرسەکەی وتە لە هاوسەرەکەی وەردەگیرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button