بەفەرمانی دادگا لیژنە هاوبەشەکان (ڤی ئای پی) داخست

لڤین:
لەسەر بڕیاری دادگای سلێمانی، خواردن و خواردنەوەی ( ڤی ئای پی) داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد کە بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و یاساو رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەسەر بڕیاری دادگای سلێمانی، خواردن و خواردنەوەی ( ڤی ئای پی) لە ناو بازاڕی سەرچنار داخست و خاوەنەکەی روبەرووی رێکاری یاسایی کردەوە.
سەرۆکی لیژنەی رێستۆرانت لە رایگەیاند: رێستۆرانت و خواردنەوەی (V i P) پێشتر لە کەموکوڕییەکانی ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام پابەند نەبووە، بۆیە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.