عومەر گوڵپی:
ئەو بەڵگانەی بە چالاکوانانی بادینان گیراون چاتی ناو مۆبایل و وێنه‌ی یادگارین

لڤین:
عومەر گوڵپی رایگەیاند، ده‌رکه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌م چالاکوانانه‌ی سنوری پارێزگای دهۆک به‌شداربووبن له دروستکردنی گروپی سیاسی یان نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بێت که حکومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنن.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کە ئامادەی دانیشتنی دادگایی کردنی چالاکوانانی دهۆک بوو لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وردەکاری دانیشتنەکە دەگێڕێتەوە.
عومەر گوڵپی وتی”هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خرانه‌ڕوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و داواکاری گشتی و ئه‌وه‌ی که له دۆسیه‌کانیاندا هه‌بوو بۆمان ده‌رکه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌م چالاکوانانه‌ی سنوری پارێزگای دهۆک به‌شداربووبن له دروستکردنی گروپی سیاسی یان نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بێت که حکومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنن، کاری چه‌کداری بکه‌ن”.
ئاشکرای کرد: به‌ڵگه‌کان بێجگه له گفتوگۆی چاتی ناو مۆبایل و وه‌تس ئاپ و وێنه‌ی فۆتۆی یادگارین که ئه‌مانه پێشتر هه‌ندێکیان یه‌کیان ناسیووه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوون که حیزبێکی ڕێگه‌پێدراو بووه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه، دکتۆر عامر ته‌مه‌نی 51 ساڵه و پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بووه بۆیه ئه‌و شتانه‌ی که به به‌ڵگه هێنرانه‌وه ئه‌و باس و خواسه ئاساییانه‌ن که هه‌موو هاوڵاتیه‌ک له کوردستاندا ڕۆژانه له ماڵه‌کان و له چایخانه و له فه‌یسبوک و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌که‌ن.
گوڵپی ئاماژەی بە وتەی شاهێدەکاندا و وتی”هه‌ندێک له تۆمه‌تباره‌کانی تر کرابوون به شاهێد به‌سه‌ر هه‌ندێکیانه‌وه، له‌م دوو ڕۆژه‌ی دادگاییدا، ئێمه بینیمان سێ که‌سیان هێنا بۆئه‌وه‌ی شاهێدی بده‌ن له‌سه‌ر گروپێکی تریان شاهێده‌کان له‌دژ هێنرابوون واته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هێنابوونی بۆئه‌وه‌ی له‌دژی تۆمه‌تباران شایه‌تی بده‌ن که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان شایه‌تیاندا، شایه‌تیه‌که‌یان ئه‌وه بوو که ئه‌مانه خه‌ڵکی باشن هیچ شتێکی خراپیان لێ نه‌بینیون و به‌هیچ جۆرێک نیه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه گروپی سیاسی دروست بکه‌ن و ناسینه‌که‌یان ناسینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، ئه‌وانه‌ی پێشتر له حیزبی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوون وه‌کو کاری ڕێکخراوه‌یی و سیاسی به‌یه‌که‌وه بوون”.
ئەو دەشڵێت “هه‌ستمانکرد دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان تۆزێک “موته‌شه‌نج”ن به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاماده‌بوونه ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی دادگا ڕووی له په‌رله‌مانتاران کرد و وتی ئێوه شوێنتان په‌رله‌مانە چی ده‌که‌ن لێره؟ واته به‌بڕوای ئێمه ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا هیچ دۆسیه‌ک هێنده‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستگیرکراوانی سنوری پارێزگای دهۆک گرنگتر نییه بۆ په‌رله‌مانتار که تێیدا ئاماده‌بێت و چاو‌دێر بێت و پارێزه‌ری مافی ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه بێت، ڕاسته به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌مان نییه ده‌ستێوه‌ردان له کاری دادگا بکه‌ین، وه ناشیکه‌ین”.
پەرلەمانتارەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سکاڵاکاره له‌سه‌ریان، دەستگیرکراوەکانیش له‌ناو زیندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدان، هەربۆیە دەپرسێت “چۆن شتی واده‌بێت له‌دنیادا! ده‌زگایه‌ک خۆی سکاڵاکاربێت و ئه‌م که‌سانه‌ش خۆی ده‌ستگیری کردوون”.
روونیکردەوە “ئه‌مانه‌ی تۆمه‌تبارکراون له‌سنوری پارێزگای دهۆک 100% خه‌ڵکی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و ده‌رچووی زانکۆ و مامۆستای زانکۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شن، ئه‌ندازیارن، ڕۆژنامه‌نوسن، خه‌ڵکی به‌توانان زمانزانن هه‌یانه کاندیدی دکتۆرایه واته ئه‌و کاته‌ی گرتویانه بڕیاربووه مه‌وعیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنی زاره‌کی بکات که کۆتا قۆناغی وه‌رگرتنیه‌تی بۆ دکتۆرا، باشه خه‌ڵکانێک مامۆستای زانکۆبن، ڵێکۆڵه‌ربن بۆ نموونه هه‌یانه پێشمه‌رگه بووه وه‌کو خۆی له‌هۆڵی دادگا وتی من 27 ساڵ ته‌مه‌نی خۆم به‌خشی به‌م وڵاته بۆ پارێزگاری کردن له کورسیه‌که‌ی ئێوه، ئایا ئێستا من ده‌چم کارێک ده‌که‌م دژی وڵاته‌که‌ی خۆم؟! بۆیه یه‌کێک له جیاکه‌ره‌وه‌کانی خه‌ڵکی تاوانکار ئه‌وه‌یه که له‌ژیانیدا سه‌رکه‌وتوو نییه واته به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێم نه‌ک به‌ڕێژه‌یی.”
عومەر گوڵپی دەشڵێت “ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کراوه‌ته‌وه بریتی بوو له‌وه‌ی ئه‌مانه هه‌وڵیانداوه گروپێکی سیاسی دروستبکه‌ن به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئاینده، ئه‌مانه ویستویانه گروپی چه‌کداری دروست بکه‌ن، ئه‌مانه ویستویانه ته‌قه بکه‌ن له پارێزگار، ویستویانه مادده‌ی ته‌قینه‌وه دابنێن بۆ کوڕی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌کاتێکدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و هیچ نیشانه‌یه‌کیشیان پێنه‌گیراوه، چۆن ده‌کرێت گروپێک هه‌بێت ویستبێتی کاری چه‌کداری بکات و چه‌کیشی پێنه‌گیرێت.”
عومەر گوڵپی ئەوەشی وت “ئه‌گه‌ر دادگا دیسان هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی دوباره کرده‌وه و ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ی به‌ناڕه‌وا سزادا، ئه‌گه‌ر له دادگای ته‌میز-پێداچوونه‌وه‌ش بۆنموونه سزاکه هه‌ر چه‌سپی، ئه‌وا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵیه‌وه له به‌غداده‌وه دکتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌ده‌خول بکات”.