ئاوی دیجلە و فوڕات تەنها نزیکەی 30٪ی ماوەتەوە

لڤین:
ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی کەمیكردووە، ناوەندی ئاماری عێراقیش دەڵێت لە سێ بەش بەشێکی ئاوی دوو ساڵ بەر لە ئێستا تێپەڕ دەبێت.
دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق ڕاپۆرتێكی لەبارەی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت لە ساڵی 2020 تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 49 ملیار مەتر سێجا بووە، ساڵی 2019 بڕەكە 93.47 ملیار مەتر سێجا بووە.
دەزگاکە دەشڵێت، لەم ساڵی 2021دا بڕی ئاوی تێپەڕ بوو لە هەردوو رووبارەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە ووەتە 29.39 ملیار مەتر سێجا.
ئەوەسی دیاری کردووە کە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكان، بەهۆی گلدانەوەی ئاوەوەیە لەلایەن ئێران و توركیاوە لەسەر عێراق.