زوریەتەکانی مام جەلال بە چ حەقێک ئاوا لە سلێمانی ئەکەن؟

ئەو فەوزاو و هەرایەی سلێمانی دروست بووە مرۆڤێکی کارتۆنی و گەمەی بەردەستی مەسرور دروستی کردووە بە ناوی قوباد.
ئەم کورە، کە بە روخسارە پێکەنیناوییە ساختەکەی و بە ناخە پیسەکەی، و ماوەی شەش ساڵ زیاترە کەسی یەکەمی سلێمانی یە لە حکومەتی هەرێم بەڵام لەو رۆژەوە ئەم نیوە مرۆڤە، کە ئەگەر کوری مام جەلال نەبوایە کەس نازانێ لە کام کۆڵانی لەندەن کەوتوبوو ئێستا، هۆکاری زاڵکردنی پارتی یە بەسەر سلێمانی دا، ئەم ترسنۆکە نەبێت مەسرور ئەوێرێت بودجەی پرۆژەکانی سلێمانی ببرێت؟
ئەم قوبادە کە لە هەولێر کۆیلەیە، هاتووە دوو کۆنە ئیرهابی کردووە بە بەرێوەبەری دوو هەستیار ترین دەزگا و دۆخی سلێمانی شێواندووە.
لەسەردەمی کورە گچکەکەی هێرۆخان، سلێمانی بازاری وشکیکرد و هێزی لەبەر بڕا، باخچە و سەوزاییەکانی وشکی کرد، دارستانەکانی سوتا، هەر لەم سەردەمەدا درۆنی تورکی لە ئاسمانی سلێمانی تەراتێن ئەکات.
قوباد و براکەی چ کێشەیەیان لەگەڵ ئامۆزاکەی هەیە ئەتوانن لە ماڵی خۆیان حەلی بکەن، بەڵام بۆی نییە بە هەنگاوەکانی ئارامی سلێمانی تێک بدات، چونکە ئەو و برا کەی لە لەندەن خەریکی رابواردن بوون کاتێک کەسوکاری ئێمە لە زیندانەکانی بەعس تەعزیب دەدران و لە سێدارە دەدران، ئێستا بە چ حەقێک باڵ بەسەر خەڵکی ئەو شارە دا بادەدەن؟
تێبینی/ قوباد تۆ نێچیرێکی زۆر ئاسانیت ئەزانم کە مامۆستاکەت مەسرورە بڕۆ لە مەسرورو مەنسوری برای بپرسە کە چۆن سەعات پێنجی بەیانی ئێف بی ئای یاوێتی بەسەر دارودەستکەی لە واشنگتۆندا و تەنانەت دیوارەکانی ماڵەکەیان گەڕاون دوای ئەوەی کەلەگەڵ ئێف بی ئای دانیشتین و مەعلوماتم لەسەر موعتەمەدەکانی ماڵی بارزانی پێدان.
بڕۆن لێیان بپرسە بزانە وابوە یان نا؟ لێیان بپرسە بزانە دوو کۆمپانیای ماڵی مەسرورمان لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێداخستن یان نا؟
دڵنیابە نۆرەی تۆیە دوێنێ زۆرێک لە لەناوەندە گرنگەکانی ئێرەو کۆنتاکەتەکانی کەلە واشنگتۆن هەمانە ئاگادارم کردنەوە لەسەر هەنگاوە ترسناکەکانی تۆ.
ئەمە بەڵێنی منە بۆ تۆ کە پێشتر بەس بە وتار دەربارەت قسەمکردوە ئەمجارە هەنگاوی جدی ئەنێم لەسەرت.
بۆیە تۆ خۆراکی ئێمە نیت ئەگەر بێیتە ڕێگەی ئێمە و ئازادیخوازن بەدڵنیای ئەدۆڕێیت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button