مامۆستا هێمنی شاعیر دەفەرموێ

مان و نەمانی من گرینگ نیە، گرنگ ئێوە بمێنن، کورد بمێنێ زمانی کوردی بمێنێ.
من دەبێ ڕۆژێک هەر بمرم، بەڵام نە کورد دەمرێ و نە زمانەکەی.!
هەر زوو لە دوای کۆنگرە لاهور شێخ جەنگی گوتی گرنگ نیە ئەمن دەنگی زۆرینەم بە دەست هێناوە، بەڵام گرنگ پاراستن و بە گەورە هێشتنەوەی یەکێتیەکەی مامە..!
مام جەلال وەفاتی کرد ، کاک نەوشیروانیش هەر وەفاتی بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و دەمینێ لەسەر دەستی لاهور شێخ جەنگی، بۆیە ئێستا هاوبیرانی سێکوچکەی کوردایەتی ئەوە شێخ لاهورە لەسەری دەڕوات و بەردەوامی پێدەدات ، بە هەمان ئەو ڕێبازە کە لەناو هەرەس هەرەسیان بە هەرس هێنا ، ئێستا شێخ لاهور ڕێبازی کوردایەتی و خزمەت و خۆنەویستی و فەرهام کردنی ئازادی و ژیانێکی شایستەو بڕینی دەستی خائینان و دوورکەوتنەوە لە کۆیلایەتی و گێڕانەوەی شکۆ بۆ تاکی کوردو حزبی شەهیدان و کادیرو ئەندام و لاینگرانی پەیڕەو دەکرد.
بۆیە ئەوەی ڕوو دەدات هیچ گرنگ نیە ، بەزەڕڕە کارناکاتە سەر بیرو باوەڕی یەکێتیە دڵسۆزەکان و هاوبیرانی لاهور شێخ جەنگی و سێکوچکەی کوردایەتی،گرنگ ئەوەیە ئەو حزبە نە فرۆشێت و هەڕاج نەکرێت.!! چونکە ڕێبازە پیرۆزو ڕاست و دروستەکەی یەکێتی نیشتمانی لە مام جەلالەوە بۆ نەوشیروان و لەویشەوە بۆ لاهور شێخ جەنگی، بۆیە یەکێتی جیاوازە لە حزبەکانیتر ، موڵکی جەماوەرە هی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە هی تاقم و گروپێک و بنەماڵەیەک و چەند کەسێک نیە.

هاوکار گۆمەشینی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button