بافڵ تاڵەبانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:
کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی یەکێتی بڵاوی کردەوە بینای کەناڵی ئای پڵەس دراوە بە کەناڵەکەیان، سەرچاوەیەکیش رایگەیاند کە هاوسەرۆکی یەکێتی په‌یامێكى بە هەریەکە كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و شێخ جه‌عفه‌ر داوەکە هێزه‌كانیان بخه‌نه‌وه‌سه‌ر یه‌كێتى.
ئێوارەی ئەمڕۆ کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی یەکێتی بڵاویکردەوە بە بڕیاری یەکێتی نیشتیمانی کەناڵی ئای پڵەس دەچێتە سەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و بیناکەشی دراوە بە کەناڵەکی ئەوان.
هاوکات ئەمڕۆ سایتی شار پرێس بڵاوی کردەوە “بافڵ تاڵەبانى لەکۆبونەوەکانى چەند ڕۆژى ڕابردویدا بەسەرکردەکان و ئه‌و سه‌ركردانه‌ش كه نێوەندگیرییان كردوه ڕاگه‌یاندووه، “هیچ کەسێک نابێت هێزی سەربازیی‌و کۆمپانیا و کارگە و بازاڕ‌و بازرگانى هەبێت”.
سایتەکە ئەوەشی راگەیاندووە کە “تاڵه‌بانى وتوشیه‌تى: لێکۆڵینەوە دەکرێت، هەر بەرپرسێکى یەکێتى بەپارەى یەکێتى ئەوانەى پەیداکردبێت، لێی دەسەنرێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتى”.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌كانیه‌وه گواستویەتیەوە “بافڵ تاڵه‌بانى داواى لەو بەرپرسانەى یەکێتی كردوە کە هێزیان هەیە، هه‌رچى زووە بیخەنەوە سەر یەکێتى، ئەگەرنا ئەو یان لەیەکێنتى دوریان دەخاتەوە یان خۆى دەیانخاتەوە سەر هێزە فەرمییەکانى یەکێتى”.
هاوكات سه‌رچاوه باڵاكه‌ى ناو یه‌كێتى ئەوەشی ئاشكراكردووە، بافڵ تاڵه‌بانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى کۆسرەت ڕەسوڵ و شێخ جەعفەر كردوه و ڕايگه‌یاندووه، “به‌زوترین كات هێزەکانتان بخەنەوە سەر یەکێتى”.