پەکەکە پەیامێک ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات

لڤین:

پاش سەرهەڵدانی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کاردانەوەکانی لە ناوچەکە، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی کردوو، تێیدا چەند داوایەک لە هاوسەرۆکان دەکات و ئامادەی خۆشیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دەربڕیوە.

دەقی بانگەوازەکە:

بانگەوازی بۆ ئۆرگانەكانی خاوەن بڕیار لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم رۆژانەی دواییدا قەیرانی بەڕێوەبەرایەتی لە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا هاتۆتە ئاراوە و وادیارە هەركو دەچێت زۆتر تەشەنە دەكات.

بڕوا و چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە كە ئەم قەیرانە لە رێگەی ئەو میكانیزمە خاوەن بڕیارانەی كە لە كۆنگرەدا هەڵبژێردراون و هەروەها لەسەر بنەمای پەێرەو و یاسای نێوخۆیی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی چارەسەر ببێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەكو حزبێك كە بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی دایمەزراندووە هەم لە بواری خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و هەم لە بواری دیموكراسی و ماف و ئازادییەكاندا خاوەن هەڵوێستێكی گرنگ بووە.

لە چاو كورد و دۆستانی كوردیشەوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێشتا هەر خاوەنی رۆڵ و میسیۆنێكی وەهایە.

گرنگ ئەوەیە ئەو كێشانەی كە لەم رۆژانەی دواییدا هاتوونەتە ئاراوە، لەسەر بنەمای لێكتیگەیشتنی هاوبەش و دیالۆگ لە چوارچێوەی میكانیزمە خاوەن بڕیارەكانی حیزبدا چارەسەر بكرێن. یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەك تەنیا لە باشووری كوردستاندا، بەڵكۆ لە بەشەكانی دی كوردستان و لە هەر شوێنێك كە كوردی لێی دەژی خاوەن گرنگی، پێگە و نرخ و بەهای تایبەت بە خۆیە.

هەروەها هەم لە خەباتی یەكێتی نەتەوەیی و هەم لە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی كورد لە رێگەی دیموكراسیانە و دیالۆگەوە خاوەن رۆڵێكی دیاریكەرە. لەو بڕوایەداین كە وەكو وەڵامێك بۆ ئەم رۆڵ و چاوەڕوانییانە، بە بێ ئەوەی كە كاتەكە بەفیڕۆ بدرێت، كێشەكان قووڵتر نەبنەوە و هەرچی زووترە چارەسەر ببن.

بەلەبەر چاو گرتنی دۆخی هەرێمەكە ئەوەمان بە باشی بۆ رووندەبێتەوە كە دەرفەت هەم بۆ مایندەكردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد هەیە هەم مەترسی لەناوچوونیشیان لەئارادایە. لە قۆناخێكی وەهادا باشتر وایە كە كێشە ناوخۆییەكان بە بێ ئەوەی كە قووڵتر بكرێنەوە و لایەنەكان یەكدی تاوانبار بكەن و خەسار بە بەها دیموكراسییەكان بگات، لە رێگای ئۆرگانە خاوەن بڕیارەكانی حیزبەوە چارەسەر بكرێن. لە دۆخێكی پێچەوانەی ئەمەدا، ئەم كێشانە هەم كاریگەری نیگەتیف لەسەر YNK دادەنێن و هەم دبنە هۆی لاوازبوونی ئەو كار و پیلانانەی كە بۆ قوناخی داهاتوو داڕێژراون. ئەمەش هەم زەرەر بە یەكێتی نیشتمانی دەگەیەنێت و هەم بە دۆزی ئازادی و دیموكراسی گەلی كوردستان.

ئێمە وەك پارتی كرێكارانی كوردستان هەمیشە رۆڵ و كاریگەری یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان لە تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورددا بە هەند وەرگرتووە و بە گرنگمان زانییوە. هەمیشە گرێدراوی ئەو هەستی دۆستایەتی و هاوڕێیەتییەی نێوان سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان بووین و بۆچوونی ئەوانمان بۆ چارەسەری كێشەكان لە رێگای لێكتێگەیشتنی هاوبەشەوە بە بنەما وەرگرتووە.

لە قۆناخی داهاتووشدا بۆ ئەوەی كە رۆڵ و میسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كورستان لە سەر ئەم رێبازە بەڕێوەبچێت، چ ئەرك و بەرپرسیارێتییەك بكەوێتە سەر شانمان ئامادەین جێبەجێ بكەین. بە پێویستی دەزانین كە ئەم كێشانەی دوایی، بە بێ ئەوەی ببنە مایەی خۆشحاڵی نەیاران و دوژمنانی گەلی كورد و زەرەرمەندبوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەر هەرچی زووترە چارەسەر بكرێن.

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان pkk

١٤ی تەمموزی ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button