بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەی حکوومەت لە یاسای بوودجە دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دواخرا

لڤین:

بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو تانەیەی کە حکوومەت لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی ساڵی دارایی ٢٠٢١ پێشکەشی کردبوو، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داواخرا.

سەرچاوەیەکی دادوەریی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە،” کە دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو تانەیەی کە حکوومەت لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی ساڵی دارایی ٢٠٢١ پێشکەشی کردبوو، بۆ ٢٤ی مانگی داھاتوو دواخستووە.”

پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی تانەی لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ پێشکەش بە دادگای فیدراڵیی کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button