لە کاتی کارکردن مامۆستایەک دەکەوێتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

لڤین:

مامۆستایەکی هونەر لە ناحیەی پیرەمەگرون، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردنیدا لە باڵەخانەیەکی دوو نهۆمیدا دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ ( چوارشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢١ )، مامۆستایەکی هونەر لە ناحیەی پیرەمەگرون  لەکاتی کارکردنیدا لە باڵەخانەیەکی دوو نهۆمیدا دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات، مامۆستاکە ناوی “رێبوارە” و بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە.”
یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی مامۆستاکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” ئەو مامۆستایە لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ەو لە قوتابخانەی خاکی بنەڕەتی مامۆستای وانەی هونەربووە.”
هاوڕێی مامۆستاکە ئاشکرایشی کردووە، مامۆستاکە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button