حکومەتی عێراقی بوودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان دەکات

لڤین:

قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، حکومەتی عێراقی بڕیاری تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ هەڵەبجە دەرکرد، پاش شەش ساڵ لە تێپەڕبوونی بە پارێزگابوونی.

نوخشە ناسیح قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە،”حکومەتی عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانمان بۆ ته‌رخان كراوە.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە،” بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شی گرتووه‌ته‌وه و‌، بڕی پێنج ملیار و ١٦٠ ملیۆن دیناره‌ به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه‌ بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌.”

ئەوەشی خستوەتەڕوو،” پڕۆژه‌كانی پێشنیاری بودجه‌مان گه‌یاندووەته‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیداری ده‌كات له‌ به‌غدا و، حكوومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بوودجه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كردووه‌.”

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەیش داوە،” بودجه‌كه‌ به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و شاره‌دێكانی ته‌رخان كراوه‌، پڕۆژەی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌دێكانی خورماڵ و بیاره‌ و سیروان و به‌مۆی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت. دەشڵێت، هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ گەیشت ئه‌وه‌ پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن کە خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌ی ئاو و ڕێگاوبان و شاره‌وانی و پڕۆژه‌ پێویسته‌كان‌.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button