لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون

لڤین:
لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.
ئەمـڕۆ لەسەر ڕێگـای ژاراوە – دۆڵە بـەفرە لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین، ئاشکرایکرد، ڕووداوەکە لە جـۆری پـێکدادان بووە، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کراون تاکسی و ئۆتۆمبێلی مازدا بووە.
ھاتووچۆی ڕاپەڕین، ڕوونیشیکردوەتەوە کە لە ئەنجامـی ڕووداوەکەدا پـێنج کەس بـریـنداربـوو، کە سێ کەسیان سەرنـشـینی ئۆتـۆمبـێلی تاکسی و شۆفـێرەکەی بـوون، ئەوەی تریش شۆفێری ئۆتۆمبێلی مازداکە بووە.