ئاردی مانگی شەش دابەشدەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی ئاردی مانگی شەش و بۆ ئەو مەبەستەش بنکەکانی دابەشکردنی ئارد ئاگادار دەکاتەوە سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی لیست.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد کە “لە ڕۆژی١٤ی تەموز فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەردەوامن لە کارەکانیان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی شەشی هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر”.

ئاماژە بەوەشکراوە كه رۆژی ١٥-٧-٢٠٢١ بریكارەكانی ئارد دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بكەن بۆ وەرگرتنی لیست لە بنكه (٢٠١) تاكو (٢١٠).

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button