ماوەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک کەم دەکرێتەوە

لڤین:

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ماوەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمدەکرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد کە بە بڕیاری وەزیری کارەبا، بڕیارە ماوەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک لە 45 خولەک بۆ 20 خولەک کەم بکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا داواش لە هاوبەشانی کارەبا دەکات پابەندی ئەو بڕە کارەبایە بن، کە بۆیان دیاریکراوە و لە کاتی کوژانەوەشی، تەنیا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پێوەری زیرەکەوە بکەن.

پیشتر وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندبوو “ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە: جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێر و سری فەیس بە 90 ئەمپێر، بەمشێوەیە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە بۆ ماوەی 45 چركە (پانیه) دەكوژێتەوە و پاش (150) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك (دەقیقە) كارەباكەی دەگەڕێتەوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button