لە نوێترین دەرکەوتنیدا لاهور شێخ جەنگی گفتوگۆی پڕۆژەی داهاتوو دەکات

لڤین:
بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام و بەرێوەبەری جێبەجێکاری دەزگاکە فەلاح سەڵاح، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
لەو بارەیەوە دەزگای مرۆیی مام وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا پلانی پرۆژەو چالاکیەکانی ئایندەیان تاوتوێکراوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئەولەویەتی پرۆژەکانی داهاتوو کردووە.
دەزگاکە رایگەیاندووە، سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام پاڵپشتی خۆی بۆ تەواوی پلان وپرۆژەکانی دەزگاکە دەربڕی وجەختی لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانی کردەووە بۆ سەرجەم شارو شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان وعیراق و بەشەکانی دیکەی کوردستان.