فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەکەن

لڤین:

ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی دەوروبەری گوندەکانی هرور و چەلکێان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرەتای ئەم مانگەش دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیا سێجار گوندی چەلکێ موسڵمانانیان لەئامێدی بۆردومانکرد و یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومانکراوە گۆڕستانی گوندەکە بوە.

لە ( ٢٣ ی نیسانی ٢٠٢١ ) سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button