ئەم تاوانە ڕابگرن

لڤین:عەلی حەمە ساڵح

ڕێگا نادرێت بەنزین لە بازگەکانەوە داخڵی ھەولێر ببێت و یەک ملیۆن ٨٠٠ ھەزار لیتر بەرھەمی پاڵاوگەی کار بۆ چوار کۆمپانیا قۆرخکراوە، لە لایەک بەنزینیان گرانکردوەو لەلایەکیش جگە لە ٢٦ بەنزینخانەی سەر بە ئەم کۆمپانیانە، سەرجەم بەنزینخانەکانی دیکە لەبەردەم داخستندان..

حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت.. بە گوتەی وەزیری سامانە سروشتیەکان نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی بەرھەمی ھەیەو لە ڕێگای پاڵاوگەی کارەوە دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن ئۆیڵ بە ٦٢٠ دینار..

لە بری حەقی پاڵاوتن!!! واتە: بەرمیلێک نەوت بە ١٧ دۆلار دەپاڵێون! بەڵام بۆ عێراق ٨ دۆلار..

-ئەم کۆمپانیانەش بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن ئەمڕۆ ٢٠٢١/٧/١٠، بە جوملە لیرترێک بەنزینیان فرۆشتوە بە بەنزیخانەکانی ھەولێر بە ٨٠٠ دینار!!

-بۆ ئەوەی ھەموو بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربن دایبخەن، لە بەنزینخانەکانی سەن ئۆیڵ و کورد نەفت لیترێک بەنزین ٦٦٠ دینارە!

– لە ھیچ کام لە بازگەکانی سنور لەگەڵ عێراق و شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانەوە ڕێگا نادرێت بەنزین بێتە سنوری ھەرێمی کوردستان..

-بەھەمان شێوە کۆندێن سەیتی پاڵاوگەی لاناس جارێکی دیکە دەبرێتەوە پاڵاوگەی کارو ئەمیش نزیکەی ٨٠٠ ھەزار لیتر بەرھەمی ھەیە و خۆیان بە بازرگانی دەیفرۆشن!

قۆرخکاری بۆ کۆمپانیاکانی کارو کوردنەفت و سەن ئۆیڵ و لاناس بەھاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ھۆکاری گرفتەکەیە..

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button