لەبارەی گرانبونی بەنزین ژوری بازرگانی ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەئێستادا چەندین هۆكار هەن لەپشت زیادبوونی نرخی سوتەمەنیی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لەوانەش:

١. زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان و بەرزبونەوەی لەبۆرسەی جیهانیدا، وە ئیداركردنی پەتای جیهانگیری كۆرۆناو ئاسی كردنەوەی ژیان و سێكتەرە ئابوورییەكان. بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

٢. زیادكردنی ئەو رسوماتانەی حكومەتی هەرێم وەریدەگرێت بۆ ڕێكاری یاسای و كارگێڕی هاوردەی سوتەمەنی لە دەرەوەی وڵاتەوە. پێشتر مؤڵەتی هاوردەی سوتەمەنی لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دەدرا بۆ هەر تەنێك سوتەمەنی بڕی ( ١٥ $  )رسومات وەردەگیرا، وەبڕی ( ١٨ ) هەزار دیناری عێراقیش باج وەردەگیرا بۆ هەر تەنێك بەڵام لە ئێستادا ئەم مۆڵەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەكانەوە دەدرێت و ئەو رسوماتە زیاد كراوە بۆ ( ٢٥ $  ) بۆ هەرتەنێك وەرسوماتی باجیش لە ( ١٨ )هەزاروە كراوە ( ١٨٠ ) هەزار دینار.

٣. گۆڕانكاری لە نرخی گۆڕینەوەی دیاری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ئەمەش زیادكردنی نرخی سوتەمەنی دەگەیەنێت بەو ڕێژەیە لەبەرئەوەی ئەو سوتەمەنیەی لە هەرێمی كوردستاندا بەكاردەهێندرێت لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردەدەكرێت.

٤. حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پلانێكی نیە بۆ هاوكاریكردن و جێگیركردنی نرخی سوتەمەنی هاوشێوەی حكومەتی ناوەند.

سەرۆكی ژووری بازرانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ چارەسەری گرانی نرخی سوتەمە پێشنیار دەكات بە:

١. داوابكرێت بەشە سوتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە دابین بكرێت و پێشنیار دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری جدی بۆ ئەم بابەتە بكات.

٢. پێشنیار دەكەین پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەدا بكرێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاڵێوگەكاندا كردویەتی و پابەند بن بەناوەڕۆكی گرێبەستەكانەوەو وابكرێت ئەو پاڵاوگانە بەشە سوتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان بەنرخی گەونجاو دابین بكەن.

٣. پێشنیاری دامەزراندنی دوو پاڵێوگەی هاوچەرخ دەكەین لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بەشێوەی پشك لە ڕێگە كۆمپانیایەكی پشكدارەوە، كە بتوانێت پێداویستی هەرێم بۆ سوتەمەنی بە كوالێتی بەز دابین بكات. بۆ وەبیرهێنانەوەی بەڕیزتان ژوورەكەمان لەساڵی 2011 وە پێشنیاری دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیەی كردووە بۆئەوەی بتوانرێت كۆنترۆڵی خواستی سوتەمەنی لەناوخدا بكرێت و ئەو داهاتەش نەچێتە دەرەوەی وڵات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button