بەهۆی پشتیوانی کردنی لە لاهور شێخ جەنگی بەرپرسێکی تر لابرا

لڤین:
بەڕێوەبەری نووسینگەی راگری کۆلێجی زانست لە زانکۆی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی پاڵپشتیی سیاسیی بۆ لاهور شێخ جەنگی لە پۆستەکەی لادرا، سەرۆکایەتی زانکۆکەش وەڵامی داوەتەوە دەڵێت، ئەو کەسە بەهۆی رێوشوێنێكی ئیداری و رۆتینی لەبەرپرسی هۆبەكە لابراوە.
لە بەرامبەردا لە روونکردنەوەیەکدا راگرایەتی کۆلێجی زانست رایگەیاند،” فەرمانبەرێكمان بەناوی (هونەر عهلی) كە بەرپرسی نووسینگەی راگر بووە، وەك رێوشوێنێكی ئیداری و رۆتینی لەبەرپرسی هۆبەكە لابراوە، ئەمەش لەچوارچێوەی رێوشوێنێك كە ئەنجومەنی كۆلێج بڕیاری لێداوەو هەر لەگەڵ بەڕێزیان چەندین یەكەی تر گۆڕانكاریان تیادا كراوە.”
راگرایەتی کۆلێجی زانست ئاماژەی بەوەشکردووە،” بەداخەوە ئهو لەسۆشیال میدیا وا بڵاویكردووەتەوە گوایە لەسەر ئەوەی پشتگیری كەسایەتییەكی سیاسی بەڕێزی كردوە بۆیە لابراوە، ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین كە كۆلێجی زانست و زانكۆشمان بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ململانێ سیاسیەكان و ئەو كەسایەتیەی كەناوبراو ناوی هێناوە (هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە) كە لای ئێمە جێگەی رێزەو هەمیشە هەرواش دەمێنێتەوە.”
ڕاگرایەتیەکە جەختیشیکردووەتەوە،” داواكارین هیچ كەسێك ناوی ئەم كەسایەتیە نیشتمانیانە بۆ مەرامی بچوك بەكارنەهێنن.”
لاى خۆیەوە هونەر عهلی، بەرپرسی نووسینگەی راگر له كۆلێجی زانستی زانكۆی راپهڕین به وێستگه نیوزی راگهیاندووە،” زانكۆی راپهڕین هیچ بهرپرسێكی تری له كۆلێژهكه نهگۆڕیوه وهك ئهوهی باسی كراوه، چونكه تا ئهمڕۆش ههر كهسێك بگۆڕدرایه دهبوو من نووسراوی گۆڕینهكهی بۆ دهربكهم.”
وتیشیەتی،” ئهمڕۆ تا كاتژمێر یهكیش دهوامم كردووه و دواتر پێم راگهیهندرا كه له جێگهكهم گۆڕدراوم و كهسێكی تریان داناوه.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21