کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پەیامێک ئاڕاستەی هاوسەرۆکانى یەکێتى دەکەن

لڤین:
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پەیامێک ئاراستەى هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکەن و داوا دەکەن خەونی نەیارانی یەکێتی لەگۆڕنێن و بەهەمان سیاسیەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جلال ئەم دۆخە تێ پەڕێنن.
ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە پەیامێکدا کە واژۆى زیاتر لە ( ٣٠ ) کەسوکارى ئەنفال و تاقانەی بەجێماوی ئەنفال و کوڕە شەهیدى لەسەرە و ئاڕاستەى هاوسەرۆکانى یەکێتى کراوە، ڕایانگەیاندووە،” هێشتا زووە بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ڕۆحی ئێمەو جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی تکایە لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم پەیامەدا گەورەی بنوێنن ببنەوە بە براکەی پێشوتر.”
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە،” ئێمە هیوامانە پێتانە هێشتا ئامانجی زۆرمان ماوە خەونی نەیارانی یەکێتی لەگۆڕنێن وئاوێک بکەن بەو ئاگرەی دڵی دایکی شەهیداندا.”
دەقى پەیامەکەى کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان:
بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە یەکەم دێڕی پەیامەکەماندا دەمانەوێ ئەوتان بەبیربێنینەوە، ڕابەری کۆچکردومان جەنابی مام جلال کاتێ باردۆخێک نەک لەنێو خۆی یەکێتی بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق لەنێو حزب و لایەنە سیاسیەکان و یاخود شیعە وسونە ڕوی دەدا یەکسەر خۆی دەگەیاندە نێوەندگیریەکەو لە کەمترین کاتدا تەواوی کێشەکانی چارەسەر دەکرد هەموان له و پەڕی توڕەیدابونایە بەبینینی سەرۆک مام جلال و گفت و ووشە شیرینەکانی تەواو ئارام دەبون ولەسەر مێزی گفتوگۆ تەواوی کێشەکان چارسەر دەکران، ئێستا ئەو یەکێتی یەی کە نازناوی حزبی شەهیدان و چەپکە گوڵەکەی مام و خاوەنی ٢٢ هەزار شەهیدە کەهەزارنی وەک ئێمە بۆ یەکێتی و نیشتیمان و کوردستان و ئەم خاکە بێ باوک بوو و ئەزیزترین کەسمان بەخشیە خاکی پیرۆزی کوردستان ئێستا ئەو یەکێتی یە ئەو ئامانەتە گەورەیە لەدەستی ئێوەدایە تکایە تکایە تکایە
مەهێڵن خوێنی شەهیدەکانمان بەهەدەر بڕوات لەوەزیاتر برینەکانمان قوڵتر مەکەنەوە، زۆر دڵ پڕین زۆر نیگەرانین داواتان لێ دەکەین بەهەمان سیاسیەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جلال ئەم دۆخە تێ پەڕێنن و دەست لەناو دەستی یەک بکەن و بڕۆنەسەر مەزاری پیرۆزی مام و بەڵێن بە سەرۆک مام جلال بدەن بەڵێن بەخوێنی شەهیدەکانمان بدەن کە وەک برا پارێزەری حزبی شەهیدان و چەپکەگوڵەکەی مام دەبن، هێشتا زووە بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ڕۆحی ئێمەو جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی تکایە لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم پەیامەدا گەورەی بنوێنن ببنەوە بە براکەی پێشوتر، ئێمە هیوامانە پێتانە هێشتا ئامانجی زۆرمان ماوە خەونی نەیارانی یەکێتی لەگۆڕنێن وئاوێک بکەن بەو ئاگرەی دڵی دایکی شەهیداندا.
چاوەڕوانی هیمەتانین
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
سعود سەنگاوی
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
هەژاری شەهید دارا
کوڕی شەهیدی یەکێتی
شەماڵ شەهید ستار
کوڕی شەهیدی یەکێتی
تەنیا شەهید حسن
کوڕی شەهیدی یەکێتی
ژیلوان شەهید علی
کوڕی شەهیدی یەکێتی
شاسوار شەهید موەفەق
کوڕی شەهیدی یەکێتی
نەبەزی شەهید حاجی علوان
کوڕی شەهیدی یەکێتی
غفور سێدەری
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
نەبەرد شەهید کەریم
کوڕی شەهیدی یەکێتی
نازم شریف خواکرم
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
مەلا سەرباز شەهید ستار
کوڕی شەهیدی یەکێتی
کاروان ئەحمەد عبدالرحمان
کەسوکاری شەهید
مامۆستا ئارام محمد احمد
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
تارق احمد کاکە عبداللە
برای شەهیدی یەکێتی
ئازاد جەلەمۆردی
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
هیوا محمد ئەمین
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
هێرش محمد ئەمین
کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
ئاکۆ شەهید جهاد
کوڕی شەهیدی یەکێتی
محمد مستەفا حسێن
دووبرای شەهیدی یەکێتی
هەردی شەهید فواد
کوڕی شەهیدی یەکێتی
نەوشیروان شەهید مام جلال
کوڕی شەهیدی یەکێتی
هەڵۆی شەهیدجهاد سەنگاوی
کوڕی شەهیدی یەکێتی
سروشت محمد ئەمین
کەسوکاری شەهید و ئەنفال
حسێن علی عبداللە
برای شەهیدی یەکێتی
ستار خدر سلیم
کوڕی شەهیدی یەکێتی
شەماڵ محمد سابیر
کوڕی شەهیدی یەکێتی
قادر محمد حمەامین
تاقانەی ئەنفال
خالید حمە عزیز
تاقانەی بەجێماوی ئەنفال
ئومێد حسن
کوڕی شەهیدی ئەنفال
ئه یوب له تیف محمود
کوڕی شه هیدی ئه نفالکراو
شه وقی حسن
کوڕی شه هیدی ئه نفالکراو
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21