مایكڵ ڕۆبن:

گرژیه‌كانى یه‌كێتى كوده‌تاى توركیاو ئێرانه‌ له‌كوردستان

لڤین:

مایكڵ ڕۆبن،گرژیه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوى نێوخۆى یه‌كێتى كوده‌تاىەکی (توركى ـ ئێران)یە، ئه‌مریكا له‌و دۆخه‌دا نائاماده‌یه‌.

مایكڵ ڕۆبن نوسه‌رو توێژه‌رى ناسراوى ئه‌مریكى له‌وتارێكدا باس له‌گرژیه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوى نێوخۆى یه‌كێتى ده‌كات‌ و لە وتارەکەیدا نوسیویەتی،” پەیوەندی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ واشنتۆن وایکردووە ناوبراو بکەوێتە بازنەی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە.”

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی کە لاهور شێخ جەنگی بۆچی لەلایەن ئێران و تورکیاوە کودەتای بەسەردا کراوە، ئاشکرای کردووە کە،”هاوکارییەکانی لاهور شێخ جەنگی لە شەڕی دژی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ کوردانی ئەو پارچەیەش، وایکردووە ئەردۆغان بە تەواوی توڕە ببێت.”

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا مایکڵ رۆبن، ئاشکرای کردووە،” لەچەند هەفتەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی لەڕێگەی خێزانەکەیەوە گرێبەستێکی لەگەڵ ئێرانیەکان ئەنجامدا، بۆئەوەی گڵۆپی سەوزی ئێرانیەکان وەربگرێت بۆ دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانیش حزبە کوردییەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان دوربخاتەوە، کە لە کۆیە دەژین.”

جێگەی ئاماژە پێدانە مایکڵ ڕۆبن پێیوایە ئەوەی لەنێو یەکێتیدا ڕوویداوە کودەتایەکی تورکی – ئێرانیە و ئەمریکا ئامادەبوونی هێشتا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button