لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوکردەوە

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بۆ قوربانییانی نەخۆشخانەكەی زیقار بڵاوکردەوە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا دەڵێت: “هاوسۆزی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانییانی کارەساتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی پارێزگای زیقار دەردەبڕین و پرسە و سەرەخۆشییان ئاڕاستە دەکەین، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

هەر لە پەیامەکەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی ئامادەیی بۆ هەموو هاوکارییەکی كەسوكاری قوربانییان كارەساتەكە دەربڕی.

شەوی ڕابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرنا لە پارێزگای زیقار كەوتەوە و بە هۆیەوە 114 كەس مردن و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button