بریندارێکی ئاگركه‌وتنه‌وەکە‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا

لڤین:
یه‌كێك له بریندارەکانی ڕووداو‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی حاجی بارۆ گه‌ردی شاری هەولێر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی راگه‌یاند: یه‌كێك له بریندارانی ڕووداو‌ی ئاگر کەوتنەوەکەی 10ی ئه‌م مانگه‌ی مزگه‌وتی حاجی بارۆ گه‌ردی له گه‌ڕه‌كی نازنازی شاری هه‌ولێر، كه ناسراو بوو به “وه‌ستا كه‌بیر” به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی ڕوونیشیکردەوە دۆخی برینداره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕووداوه، ناجێگیره و سه‌رجه‌میان له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
لە 10ی ئەم مانگە له‌كاتی چاككردنی مۆلیده‌یه‌ك، ئاگرێك له مزگه‌وتی حاجی بارۆ گه‌ردی كه‌وته‌وه‌و، به‌وهۆیه‌وه، جگە لە سوتانی مزگەتەکە سێ کەس سوتان.