هاوڵاتییەک لەسەرەی مووچەدا گیانی لەدەستدا

لڤین:
له‌كاتی سەرەگرتن و وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیدا هاوڵاتییەک لە بەردەم یەکێک لە بانکەکانی شاری سلێمانی لە هۆش خۆی چوو دواتر گیانی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیدا هاوڵاتییەک لەبەردەم بانکی تانجه‌رۆ لە شاری سلێمانی، له‌كاتی سەرەگرتن و وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیدا لە هۆش خۆی چوو.
لەو بارەیەوە سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 ڕاگه‌یاند، بەیانی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م بانكی تانجه‌رۆ له شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین، كه له‌دایكبووی ساڵی 1946 دۆخی ته‌ندروستی تێكچووە و دواتر لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە مردوە.
له‌ئێستادا ته‌رمی هاوڵاتیەکە ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
جگە لە بڕین و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، مانگانە لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا خانەشینانی هەرێمی کوردستان ناچارن بە گەرما و سەرما بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەبەردەم بانکەکاندا بوەستن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.