شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت

لڤین:
هاتووچۆی هەولێر، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەشێکی شەقامی 30مەتری هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە “لە ئەمڕۆوە، شەقامی 30مەتری ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان چواڕیانی ئەنجومەنی وەزیران تاکو چواڕیانی گازینۆ عەنتەر سایدی ناوەوە دادەخرێت تاکو ماوەی هەفتەیەکی تر”
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕوونیشیکردوەتەوە کە داخستنی شەقامەکە بەهۆی کارکردنە بۆگۆڕینی سیستمی ئاو لەو گەڕەکانەی دەکەونە سەرئەو شەقامە.