کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

لڤین:
کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانیش پلەی گەرمی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان بەگشتی ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، هەروەها سبەی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە یەک پلە دەبێت تەنها لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و کەرکوک، بەڵام لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، دهۆک و سلێمانی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.